Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆنگرێس داوادەکات گوێبیستی پەیوەندییە تەلەفونییەکانی ترەمپ ببێت

جیهان

بینراو 57

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا رایگەیاند، کۆنگرێس سورە لەسەر ئەوەی گوێبیستی پەیوەندییە تەلەفونییەکانی ترەمپ ببێت، چونکە مەترسی ئەوە هەیە ئاسایشی نیشتیمانی بخاتە مەترسییەوە.

ئادەم شێف، سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی رایگەیاند، "پێم وایە پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا و زانینی ئەوەی کە ئایا سەرۆک ترامپ لەمیانەی گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکەکانی دیکەدا بەتایبەتی پۆتین ئاسایشی نیشتیمانی خستۆتە مەترسییەوە یاخود نا".

دوای ئەوەی ئاشکرابوو ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە هاوتا ئۆکرانییەکەی کردبوو کە چاکەیەکی لەگەڵ بکات و یارمەتی بدات دووبارە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی سەربکەوێت، هەر بۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وردبینی بۆ ئەوەدەکەن کە ئایا ترەمپ ئاسایشی نیشتیمانی خستووەتە مەترسیییەوە یان نا.

لە پەیوەندییەکەدا ترەمپ داوا لە سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات کە لێكۆڵینەوە بکات لە جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا جۆوبایدن و هەنتەری کوڕی کە پێشتر هەنتەر لە کۆمپانیاییەکی گازی ئۆکرانیا کاری کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، جۆوبایدن ئێستا خۆی کاندیدکردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و کاندیدێکی دیاری دیموکراتەکانە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP