Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەبەشداری ٢١٩ حیزب هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدەدرێت

عێراق

بینراو 42

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، کە تا ئێستا ٢١٩ حیزب ناویان تۆمار کردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

حازم ردێنی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، "کۆمیسیۆن ناوی ئەو حیزب و لایەنە سیاسییانەی پەسەندکردووە کە داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوشکرد، "(٢١٩) حیزب و لایەنی سیاسی بەشداریی هەڵبژاردنەکە دەکەن و ناویان پەسەندکراوە و ئێستاش قۆناغی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان دەستیپێکردوە".

ئەندامەکەی کۆمیسیۆن وتیشی، "تا رۆژی (٥/١٠/٢٠١٩) دەرگا لەبەردەم حیزب و قەوارە سیاسییەکان کراوەتەوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ بەشداریی کردن لەو هەڵبژاردنە و بۆ ئەوەش داوایان لێکراوە سەردانی فەرمانگەی کاروباری حیزب و لایەنە سیاسییەکان بکەن".

بڕیارە رۆژی (١/٤/٢٠١٩) هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق (ئەو پارێزگایانەی لە چوارەچێوەی هەرێمێکدا رێکنەخراون) ئەنجام بدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرجەمە حیزب و لایەنە کوردستانییەکانیش کە پێکهاتون لە (١٤) لایەن، بڕیاریانداوە پێکەوە و بە یەک لیستی هاوبەش و بەناوی (هاوپەیمانیی کوردستانی) بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکەن، لە پارێزگاکانی (کەرکوک، موسڵ، دیالە، سەڵاحەدین).

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP