Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەینێ لایەنەسیاسییەکان لە مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە

کوردستان

بینراو 80

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سبەینێ لایەنەسیاسییەکان لە مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دیاریکردنی سەرۆکی لیستی هاوبەشی لایەنەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان و رێپێدراوی لیست و درووشم و لۆگۆی لیستەكەیە.

چالاکی موهەندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ نوێنه‌ری نۆ لایه‌نی سیاسی له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌ و تاووتوێی پرسی یه‌ك لیستی دیاری کردنی سەرۆکی لیست و کاندیدەکان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان ده‌كرێت.

باسی لەوەشکرد، بابه‌تی یه‌ك لیستی كورد زۆر گرنگه‌، چونكه‌ ده‌نگی كورد له‌و ناوچانه‌ نافه‌وتێت و باشتر ده‌توانرێت بۆ دۆزی كورد له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان سوودی هه‌بێت، بەڵام ئەگەر حزبە بچوکەکان بەتەنها بەژداربن لە هەڵبژاردنەکان کورسی ناهێنن و دەنگەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ لیستە گەورەکان

هەروەها خه‌سرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، كۆبووەنەوەی سبەینێی لایەنەكان لە سلێمانی بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك لیست و رێپێدراوی لیست و درووشم و لۆگۆی لیستەكەیە، هاوكات هەفتەی داهاتووش كۆبوونەوەیان لەسەر نووسینەوەی بەرنامەی سیاسیی لیستەكە دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP