Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوو په‌رله‌مانتار: كۆره‌ك تیلیكۆم و ئاسیا سێل فێڵیان لە خەڵک کردووە

کوردستان

بینراو 163

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٩ دوو پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان، سکاڵایان لەسەر هه‌ردوو كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم و ئاسیا سێل تۆمارکرد، لە دادگای هەوڵێر.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەردوو پەرلەمانتار هاوڕێ مه‌لا ستار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان و جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین ، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری یاسایی رایانگەیاند، "له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر سكاڵای یاساییان له‌ دژی هه‌ردوو كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم و ئاسیا سێل تۆماركرد".

ئەو دوو پەرلەمانتارە ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، "هه‌ردوو كۆمپانیا هه‌ڵساون به‌ جۆرێك له‌ فێلكردن له‌ به‌شداربوانی تۆڕه‌كانیان به‌ فرۆشتنی باڵانسی ١٠ هه‌زار دینار به‌ ١٢ هه‌زار دینار ئەوەش زیانی بە هاوڵاتیانی گه‌یاندوه‌".

ئەو دوو پەرلەمانتارە باسیان لەوەشکرد، "ئەو کارەی دو کۆمپانیاکە پێچه‌وانه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانه‌ پاڵپشت به‌پێی مادده‌ ٤٥٦ و ماده‌ ٤٥٣ له‌ یاسای سزادانی عێراقی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP