Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەولێر... دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا

کوردستان

بینراو 72

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەر (٩،١٠٠) نۆ کیلۆ و سەد گرام ماددەی هۆشبەری کریستاڵ و بڕی (٦١٠) گرام تلیاک-دا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر( بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کەتێیدا هاتووە، لە رێکەوتی ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە دوو چالاکی جیاوازدا لە لایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی( ٩،١٠٠) نۆ کیلۆ و سەد گرام ماددەی هۆشبەری کریستاڵ و (٦١٠) شەست سەد و دە گرام ماددەی هۆشبەری تلیاک کەلەناو چەند گۆشەیەکدا شاردبوویانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەنیازبوون لەڕێگەی کۆمپانیاییەکی گواستنەوەوە رەوانەی وڵاتی کەنەدای بکەن.

باس لەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان دانیان بەتۆمەتەکەیاندا ناوە، بۆیە بە پێی  یاسای ١٤ چواردەی هۆشبەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراو و رەوانەی بەردەم دادگا کران.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP