Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... ١٣کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 111

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی ١٣ هاوڵاتی بە تۆمەتی بەکار هێنانی ماددی هۆشبەر راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی ئاسایشی رۆژ ئاوای سلێمانی بۆ دەست گیرکردنی ئەوکەسانەی کەمادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن یاخود بازرگانی پێوەدەکەن هێزەکانمان لەماوەییەک هەفتەدا توانیویانە سیازدەکەس دەست گیر بکەن کە حەوت کەسیان لەسەنتەری قەزای چەمچەماڵ دەست گیر کراون و شەش کەسی تریان لە بازگەی سەنگاو دەست گیرکراون بە تۆمەتی بەکار هێنانی ماددەی هۆشبەر.

باسی لەوەشکرد، بڕی شازدە گرام لە شیشەو کۆمەڵیک لەتوتن و چەندین کەرەستەی تری بەکار هێنانی مادەی هۆشبەر لەئێستادا هەموویان بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ۱٤ هۆشبەر بەندن.

روونیشیکردەوە، هەرچەندە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر رووی لەزیاد بوون کردوە، بەڵام دڵنیای تەواو دەدەین بەهاوڵاتیانی خۆشەویت بەردەوام دەبین لەڕێگری کردن و بڵاو بونە زیاتری دیاردەی بەکارهێنانی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوکات ئەمڕۆ ئاسایشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستیان گرتووە بەسەر نزیکەی ١٠ ماددەی کریستاڵ و تلیاک کە ویستویانە رەوانەی وڵاتی کەنەدای بکەن.

 

 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP