Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هۆشداری لەبارەی زیانەکانی خواردنی جپس دەدرێت

تەندروستی

بینراو 122

30/09/2019

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاران، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی راسپارد له‌كاتی سه‌ردانه‌كانیان بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن رێگری‌ له‌ فرۆشتنی چپس بكه‌ن، شاره‌زایه‌كی بواری خۆراكیش هۆشداری له‌باره‌ی زیانه‌كانیه‌وه‌ ده‌دات.

له‌شكر حه‌مید، شاره‌زای بواری زانستی خۆراك رایگه‌یاند، چپس له (زه‌یت، خوێ، موادی پارێزه‌ر، تام وڕه‌نگ وبۆن و نیشاسته‌) پێكهاتووه‌، ‌به‌شێوازێكی ناته‌ندروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌رته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی ومنداڵ به‌تایبه‌تی دروستده‌كات و ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی خواردن، كه‌ئه‌مه‌ش منداڵه‌كه‌ له‌خۆراكی به‌سود و وه‌رگرتنی ‌ڤیتامین و كانزا و پڕۆتین بێبه‌ش ده‌كات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، به‌هۆی پله‌ی گه‌رمی و چه‌ند جارگه‌رم كردنی ئه‌و زه‌یته‌ی له‌ پێكهاته‌ی چپسدا به‌كارده‌هێنرێت‌ (ئه‌ڵدیهایدوكیتۆن) دروستده‌بێت،‌ كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ وده‌بێـته‌هۆی دروست بوونی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری وزیادبوونی كۆلسترۆڵ له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا، هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌رمۆكه‌ی له‌چپسدا‌ ‌ده‌بێته‌ هۆی زیادبونی كێش به‌تایبه‌ت منداڵ.

باسی لەوەشکرد، زۆری سوربونه‌وه‌ی چبس له‌ناو رۆندا ده‌بێته‌هۆی دروست بوونی مادده‌ی ئه‌كریلامید كه‌ماده‌یه‌كه‌  له‌دروست كردنی پلاستیكدا به‌كاردێت، زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رگری له‌ش ناهێڵێت، ‌به‌كارهێنانی تونی وترشی بۆ تامداركردنی چبس ده‌بێته‌ هۆی كلۆربوون وداخورانی ددانه‌كان و دروست بوونی حه‌ساسیه‌ت وبرینداركردنی  دیواری گه‌ده‌، هه‌روه‌ها ڕه‌نگ وموادی پارێزه‌ر تێدایه‌، كه‌ماده‌ییه‌كی كیمیاییه‌ ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاربهێنرێت زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ  ده‌گه‌یه‌نێت.

وتیشی، رێژه‌یه‌كی زۆر خوێ له‌دروستی كردنی چبسدا به‌كاردێت كه‌ده‌بێته ‌هۆی  به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زیان به ‌گورچیله‌كانی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی فرۆشتنی چبسی به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن  به‌ئه‌هلی وحكومیه‌وه‌  قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاران ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی راسپاردووه‌ له‌كاتی سه‌ردانه‌كانیان بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ست به‌سه‌ر‌ چپسدا بگرن و سه‌رپێچیكارانیش روبه‌روی رێكاری یاسایی بكرێنه‌وه‌‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP