Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆنسوڵى کەنەدا: هیوادارم هەرێم و بەغدا بەگفتوگۆکردن کۆتایی بە کێشەکانیان بهێنن

کوردستان

بینراو 53

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ دووشەمە بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، کونسوڵی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان-ی کرد لە گردی زەرگەتەی سلێمانی.

ئاشلى دورێک، کۆنسوڵى گشتى کەنەدا لە هەرێمى کوردستان بەمەبەستى گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایی کونسوڵخانەى وڵاتەکەی بە بۆنەى هەڵبژاردنى رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن، سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد لە شاری سلێمانی.

لە دیدارەکەدا عومەر سەید عەلى، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان پێشوازی کرد لە کۆنسوڵى گشتى کەنەدا و لە کۆبونەوەیەکدا هەردوولا بە بۆنەى هەڵبژاردنیان و دەست بەکاربونیانەوە پیرۆزباییان لە یەکتر کرد، پاشان گفتوگۆیان کرد دەربارەى دۆخى سیاسى عیراق و هەرێمى کوردستان و کۆنسوڵى کەنەدا هیواى خواست هەرچى زووە هەرێم و بەغدا لەسەر بنەماى گفتوگۆ کۆتایی بە کێشەکانیان بهێنن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP