Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یۆنان زیاتر بەرەوپێشدەبەین

کوردستان

بینراو 38

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

نێچیرڤان بارزانی لە کۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی یۆنان رایگەیاند، کوردستان ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە ئاسانکارییەک بۆ هاێنانی وەبەرهێنەرە بیانییەکان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکیهەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ یۆنیدۆس كۆنتۆ ڤۆنیس یۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، جەختى لە خواستى هەرێمى کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ یۆنان کردەوە و سوپاسى کونسوڵخانەى گشتیى یۆنانى لە هەولێر کرد کە رۆڵێکى دیارى لە بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکاندا هەیە و  لاى خۆشیەوە باڵیۆزى یۆنانی هەمان خواستى وڵاتەکەى دووپات کردەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەشدا  بارزانى پەیوەندییەکان و کەشى ئەرێنیى نێوان هەولێر و بەغداى بە زەمینە و دەرفەتێکى باش بۆ وەبەرهێنانى بیانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق لە قەڵەم دا، راشیگەیاند ئاسانکاری بۆ هێنانی وەبەرهێنەرە بییانییەکان دەکەین بێنە کوردستان وەبەر هێنان بکەن لە بوارە جیاجیاکانادا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP