Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گۆرانییەک زۆرینەی دانیشتوانی گۆی زەوی بینیویانە

هەمەرەنگ

بینراو 3021

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە ئێستادا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب گۆرانی دیسپاسیتۆ (Despacito) توانیویەتی ریکۆردێکی مێژوویی تۆماربکات، لە سەرووی شەش ملیارەوە بینەری كۆكردووەتەوە.

گۆرانییەکە بەشێوەی دوێت تۆمار کراوە، لەلایەن هەردوو گۆرانیبێژیی بەناوبانگ لویس فۆنسی" پیۆرتۆریكۆیی و گۆرانیبێژی راپه‌ر "دادی یانكی"، لە بەرواری ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ەوە لە یوتیوب دانراوە تا ئێستا توانیویەتی(٦،٤٦٢،٠٨٨،٢٦٠) شەش ملیارو چوار سەدو شەست و دوو ملیۆن و هەشتاو هەشت هەزارو دوو سەدو شەست کەس سەیری کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی تازەترین ئامار ژمارەی دانیشتوان لە ئێستادا ( ٧،٧٣٣،٨٤١،٨٨٠) حەوت ملیارو حەوت سەدو سیو سێ ملیۆن و هەشت سەدو چل و یەک هەزارو هەشت سەدو هەشتا کەسە.

بەمەش لە ئێستادا بەنزیکەیی تەنیا یەک ملیار بینەری ماوە بۆ ئەوەی تەواوی دانیشتوانی جیهان بینەری ئەو گۆرانییە ببن، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كه‌ توانی بچێته‌ ریزی یه‌كه‌می ١٠٠ باشترین گۆرانی ئه‌مریكی بۆ ماوه‌ی ١٠ هه‌فته‌ و له‌ ئیسپانیاش ماوه‌ی ١٧ هه‌فته‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م نه‌یه‌ته‌ خواره‌وه‌ و له‌ بریتانیاش ٩ هه‌فته‌ پێشه‌نگ بووه‌.

گۆرانییه‌كه‌ کە بەزمانی ئیسپانی وتراوە، تا ئێستا ئه‌و گۆرانییه‌ له‌ مێژووی تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا یه‌كه‌مین گۆرانییە كه‌ زۆرترین كه‌س ته‌ماشای كردووه‌.

 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP