Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری خوێندنی باڵا: هه‌رچی له‌تواناماندا بێت بۆ هاووڵاتییان درێغی ناكه‌ین

کوردستان

بینراو 49

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌و گرفتی هاوڵاتییان و راییكردنی مامه‌ڵه‌كان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی وه‌زاره‌ت كاروباری هاووڵاتییانی ڕاییكرد.

ئه‌مڕۆ،  ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی راسته‌وخۆ له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان گفتوگۆی كردو، مامه‌ڵه‌كانی ڕایكردن، له‌ وته‌یه‌كیشدا وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند: بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و كارئاسانی بۆڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان هه‌رچی له‌ تواناماندا بێت درێغی ناكه‌ین.

له‌به‌رامبه‌ردا هاووڵاتییان و مامۆستا و خوێندكاران سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیان كرد بۆ ئه‌م پێشوازی و به‌ده‌مه‌وه‌چونه‌ی ڕاییكردنه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان، هه‌روه‌ك ئه‌و جۆره‌ پێشوازییه‌یان به‌ هه‌نگاوێكی ئیجابی و دڵخۆشكه‌ر وه‌سفكردو، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامییان بۆ پڕۆژه‌ زانستییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خواست.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP