Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری دارایی بەریتانیا: دەکرێت بەبێ رێککەوتنیش لە یەکێتی ئەوروپا جیاببینەوە

جیهان

بینراو 106

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری دارایی بەریتانیا راگەیاند، وڵاتەکەی دەتوانێت لە ٣١ی ئۆکتۆبەردا بەبێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە.

ساجد جاوید، وەزیری دارایی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەتوانێت لە ٣١ ی مانگی ١٠ دا بەبێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە، سەرەڕای ئەو یاسایەی کە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ناچار دەکات داوای دواخستنی جیابوونەوەکە بکات ئەگەر بێت و نەگەن بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا.

لەبارەی ئەگەری جیابوونەوە بەبێ رێککەوتن ئایا دەکرێت رایگەیاند، " بەڵێ دەکرێت، ئەوە ئەو ئەنجامە نییە کە ئێمە بەلامانەوە باشتر بێت، بەجددی کاردەکەین لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتنێک هەتاوەکو ٣١ ی مانگی ١٠".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "بەڵام ئەگەر سەرکەوتوو نەبووین لەوەدا ئەوا پێویستە لەو بەروارەدا لە یەکێتی ئەوروپا جیاببینەوە، ناتوانین چیتر بەردەوام بین لە دوودڵی و دواخستن، لە ٣١ ی مانگی ١٠ دا ئەگەر ناچاریش بین بەبێ رێککەوتن جیادەبینەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP