Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەرێمی کوردستان... مامەڵە بەجۆرێکی دراوەوە حەرام دەکرێت

کوردستان

بینراو 94

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مامەڵەكردن بە پارەی ٢٥ دیناری پێشوو حەرامە و دەڵێت دروست نییە مامەڵە بەو پارەیەوە بكرێت.

بەپێی نوسراوێكی فەرمی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان کە کۆپییەکی دەست تۆری میدیایی بینەر گەیشتووە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، دوای ئەوەی ژمارەیەك كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو پەیوەندیان بە لیژنەكەوە كردووە و داوای رونكردنەوەیان لەسەر دراوی ٢٥ دیناری پێشوو كردووە.

لە نوسراوەکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمدا هاتووە، "دروست نیە مامەڵە كردن بەو پارانەی كە رەسیدی نەماوە و بە فەرمی بەتاڵ كراونەتەوە، چونكە فریودانی تیادایە و بەتاڵكراوەتەوە".

 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP