Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەناوی پاکردنەوەی شەرەف پەنابەرێکی کورد ژنەکەی خۆی کوشت

کوردستان

بینراو 805

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، پەنابەرێکی خەڵکی مەهاباد کە لەشارێکی تورکیا دەژیت، بە چەقۆ ژنەکەی خۆی کوشت.

بە پێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٩  پەنابەرێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “عەبدوڕەحمان ئەعزەمی ڕاد” تەمەن ٣٦ ساڵ  هاوژینەکەی خۆی  بە ناوی “موحیبەت مەحموودی” خەڵکی گوندی گۆک تەپەی ئەو شارەی بە چەقۆ کووشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عەبدوڕەحمان بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ژێر ناوی “شەرەف”، ژنە تەمەن ٢٦ ساڵانەکەی خۆی کووشتووە و هەمان رۆژ خۆی رادەستی پۆلیسی شاری ئیستانبوول ناساندووە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو ژن و مێردە دوو کچیان هەبووە و ساڵی رابردوو ئێرانیان بە جێ هێشتووە.

پێشتر ئەو بنەماڵەیە خۆیان گەیاندبوو وڵاتی ئۆکرانیا، بەڵام بە هۆی دزینی پارە لە لایەن قاچاخچیەوە، حکوومەتی ئۆکرانیا دیپۆرتی تورکیایی کردبوونەوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP