Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌حمود عوسمان: هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ ئابوری سه‌ربه‌خۆ شكستیهێنا

کوردستان

بینراو 86

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد باس له‌وه‌ ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان له‌ ئابوری سه‌ربه‌خۆدا شكستی هێنا و ده‌شڵێت،" له‌كاتی ریفراندۆمدا هه‌موو دنیا به‌ ئێمه‌ی وت ده‌بێت له‌ عێراقدا بمێننه‌وه‌.

 

مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، شه‌فافیه‌ت له‌ رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا نییه‌، به‌ڵام هه‌ردوولا له‌ هه‌وڵدان چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن.

وتیشی، پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن له‌سه‌ر بودجه‌ی ٢٠٢٠ له‌ نێوان هه‌ردوولا كێشه‌ درووستببێت.

روونیشیكرده‌وه‌، هه‌ندێك كێشه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوانیاندا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت وه‌ك كێشه‌ی نه‌وت و مادده‌ی ١٤٠ و بودجه‌ و پێشمه‌رگه‌.

جه‌ختیكرده‌وه‌، تا ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ناردنی بودجه‌ی هاوڵایانی هه‌رێم به‌وپێیه‌ی مافێكی ئاسایی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌ .

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی ئابوری سه‌ربه‌خۆیدا و سه‌رنه‌كه‌وت چونكه‌ له‌كاتی ریفراندۆمدا هه‌موو دنیا به‌ ئێمه‌ی وت ده‌بێت له‌ عێراقدا بمێننه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP