Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... سبەی کارەبای گەڕەکێک نابێت

کوردستان

بینراو 2164

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سبەینێ بەهۆی دانانی پێوەری زیرەک لە سلێمانی و گەڕەکی بەکرەجۆش وەک یەکەم شوێن کە پێوەرەکەی بۆ دادەنرێت و بۆ ماوەی نۆ کاتژمێر کارەبایان نابێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "ئاگاداری دانیشتوانی به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر فیده‌ری (٧٨) به‌هۆی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری زیره‌ك،سبه‌ینی سێشەممە‌ (١/١٠/٢٠١٩) له‌ كاتژمێر (٨:٠٠ ی به‌یانی تا ٥:٠٠ ی ئێواره‌) كاره‌بای نیشتیمانی و موه‌لیده‌یان نابێت و ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان".

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئەوشی خستووەتە روو، "داواكارین له‌ دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ كه‌ هاوكاری تیمه‌كانمان بن بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان".

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ئومێد محەمەد بەڕێوبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەریی راگەیاندبوو، "ماوەی تەواوکردنی پڕۆژه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با بۆ ماڵان له‌ سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌که‌کان له‌ ماوه‌ى ساڵێک و شه‌ش مانگدا ته‌واو ده‌بێت و یارمەتی هاوڵاتیان دەدات لە گەرانەوەی نرخی سەرپێچیکردنیان بەراستی و دروستی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP