Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری پلاندانان: پرۆژە و خزمەتگوزارییەکان سەرجەم شارەکان دەگرێتەوە

کوردستان

بینراو 50

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زیرى پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، كارو پڕۆژه‌كانى حكومه‌ت بۆسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستانە و بەگوێرەی پلانی ستراتیژیی هەنگاوەکانیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمە لە هەموو سێکتەرەکاندا.

دارا ره‌شید، وه‌زیرى پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاوات محەمەد، قایمقامى سلێمانى کۆبوەوە و باس له‌ كارو پرۆژه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى كرا له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكاندا و ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت كرد بۆ جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، كارو پڕۆژه‌كانى حكومه‌ت بۆ ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و به‌گوێره‌ى پلانى ستراتیژیش هه‌نگاوه‌كانیان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ناوچە جیا جیاکان ده‌بێت لە تەواوی سێکتەرەکاندا و بودجه‌ى پێویست بۆ ئەم مەبەستە ته‌رخان دەکات.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی نێوان فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکان لەگەڵ وەزارەت و دەستەکان کراوە، وه‌زیرى پلاندانان به‌پێویستى زانى هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ زیاتر پتەوکردنی هەماهەنگیەکان و رێکخستنەوەی ئەرک و کارەکان كه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانین زاڵبن به‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كان و رۆتینیش كه‌مبكرێته‌وه‌ كه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر راییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان ده‌بێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP