Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

باخچەی ئاژەڵانی ناو سەیرانگای نەورۆز داخرا

کوردستان

بینراو 90

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌هۆی كه‌مپه‌ینی تۆڕی میدیایی بینه‌ره‌وه‌ باخچه‌ی ئاژەڵانی سه‌یرانگای نه‌ورۆز داخرا.

دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی بینه‌ر لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا کەمپەینێکی بۆ دۆخی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی سەیرانگای نەورۆز لە سلێمانی رێکخست، نه‌ورۆز خه‌فاف خاوه‌نی سه‌یرانگای نه‌ورۆز به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاندبوو، کە باخچه‌ی ئاژه‌ڵانەکە داده‌خه‌ن و ئه‌و پرۆژه‌ نوێیه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ئه‌ویش داده‌خرێت.

لە ئێستادا پەیامنێری تۆڕی میدیایی بینەر بەمەبەستی بەدواداچوون و دڵنیابوونەوە لە داخستنی سەیرانگاکە سەردانی سەیرانگاکەی کردوو رایگەیاند، باخچەی ئاژەڵانی ناو سەیرانگای نەورۆز داخراوە، بەڵام رێگا نەدراوە بە تیمەکە سەردانی شوێنەکە بکەن.

ئاماژەی  بەوەشکرد، لەسەر دەرگای باخچەی ئاژەڵانەکە نوسراوە، "لەسەر بڕیاری ئیدارەی سەیرانگای نەورۆز هەستاین بە داخستنی باخچەی ئاژەڵان".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ر لە ماوەی رابردوودا كه‌مپه‌ینێكی فراوانی بۆ باشكردنی دۆخی ئاژه‌ڵه‌كانی سه‌یرانگای نه‌ورۆز ده‌ستپێكردبوو.

 
 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP