Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوای پێنج ساڵ دەروازەیەکی گرنگی نێوان عێراق و سوریا کرایەوە

عێراق

بینراو 55

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای پێنج ساڵ لە داخستنی حکومەتی عێراق و سوریا دەروازەی سنوری نێوانیان(قائم- ئەلبوکەمال)یان کردەوە بەرووی بازرگانی و هاتوچۆی هاوڵاتیانی نێوان هەردوو وڵاتدا.

هەر دوو حکومەتی عێراق و سوریا ئەمڕۆ دووشەممە لە مەراسیمێکدا دەروازی (قائم- ئەلبوکەمال) یان کردەوە و ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لە رێگەیەوە پەڕینەوە، ئەم دەروازەیە دەکەوێتە ناوچەیەک کە دانیشتوانەکەی لە هەردوولای سنوورەوە خێڵەکی سونەن و پەیوەندی لە نێوانیاندا هەیە، لە پاش روخاندنی رژێمی سەدام حسێن، زۆر جار نائارامی ناوچەی قائمی سەر بە پارێزگای ئەنباری گرتووەتەوە.
لە رووی پێگەی جوگرافییەوە دەروازەکە زیاتر لە ٣٣٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای بەغدا و زیاتر لە ٤٥٠ کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی باکوری دیمەشقەوە دوورە، لە ئێستادا مەترسی هەیە ئەم دەروازەیە کارئاسانی بۆ ئێران بکات لەوەی بە شێوەیەکی نهێنی چەک و تەقەمەنی لە رێگەی وشکانیـیەوە رەوانەی سوریا بکات.
ئەوەش لە کاتیکدایە جگە لەم دەروازەیە، دەروازەی ئەلولید هەبوو، بەڵام بەهۆی شەڕەکانەوە وێرانبوو، دەروازەکانی دیکەی سەر سنووری ئەم دوو وڵاتە زۆربەیان دەکەونە ناوچە بیابانی و شاخاوی کە لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانن یان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی سوریا.
کردنەوەی دەروازەی (قائم- ئەلبوکەمال) لە کاتێکدایە ماوای پێنج ساڵە بەهۆی شەڕی داعشەوە داخراوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP