Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی به‌رگریكاری مافی پارێزه‌ران ده‌بێت

کوردستان

بینراو 75

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پارێزه‌رانی كوردستان، ئه‌ركمه‌ داكۆكی له‌ مافه‌كانتان بكه‌م و پارێزه‌ری شكۆی پارێزه‌ران و یاسابم

له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری ھه‌ولێر له‌ پایته‌ختی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ تیمی یه‌كێتیی پارێزه‌رانی سنووری ھه‌ولێر و كۆیه‌ و سۆران كۆبووه‌وه‌. 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ھه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان كراو به‌ گرنگییه‌وه‌ ھه‌ڵوێسته‌ كرا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی یه‌كێتی بۆ داكۆكیكردن له‌ توێژی پارێزه‌ران و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌روه‌ری یاسا.

له‌وڕووه‌وه‌ بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: بۆ یه‌كێتیی، پارێزه‌ران توێژێكی گرنگن و له‌ ئه‌ركه‌ پێشینه‌كانمانه‌ مافه‌ پیشه‌ییه‌كانتان به‌دی بێنین و پشتیوانیش له‌ھه‌ر ھه‌نگاوێكتان ده‌كه‌م كه‌ خزمه‌تی زیاتر به‌ پارێزه‌رانی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌روه‌ری یاسا بكات.

وتیشی، به‌و پێییه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ھه‌ڵگری ناسنامه‌ی ژماره‌یه‌كی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانه‌ مافی ئه‌وه‌شتان له‌سه‌رمه‌ سورتر داكۆكی له‌ مافه‌كانتان بكه‌م و پارێزه‌ری شكۆی پارێزه‌ران و یاسابم .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP