Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

" چاکسازیی لە رێگاوبانەکانی هەڵەبجە هەوڵی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیە نه‌ك په‌رله‌مانتاران"

کوردستان

بینراو 90

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی  پەرلەمانتارانی دوو فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویان کردەوە، هیچ برە پارەیەک بۆ چاکسازیی رێگاوبانەکانی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکراوە، دواتر بە هەوڵی ئەوان لە بڕی ٤٠ملیار دینارەکەی رێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان جێیکراوەتەوە، بەڵام وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند، چاکسازییەکان لە هەوڵی وەزارەتدایە نەوەک هیچ لایەنێک.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی چاکسازیی بۆ رێگاوبانەکانی پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی بینەریی راگەیاند، لە چوارچێوەی کاری وەزارەتدا داوامان کرد لە ٤٠ ملیار دینارەکەی کە تەرخان کراوە بۆ رێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان  ٣٣ ملیار دیناری تەنها بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانبکرێت لەو بڕە پارەیەش رێگاو بانەکانی پارێزگای هەڵەبجەش چاک بکرێن.

هاوکات وەزیری ئاوەدانکردنەوە  ئاشکرایکرد، هەوڵدان بۆ چاکسازیی کردن لە رێگاوبانەکانی هەڵەبجەدا لە هەوڵی کاری وەزارەتدابووە، کە پێشکەشی پەرلەمانمان کردووە نەوەک هیچ لایەنێک.

 ئەوەش لە کاتێکدایە، دوو پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی رایانگەیاندووە بەهۆی ئەوانەوە هەوڵی چاکسازیی بۆ رێگاوبانەکانی هەڵەبجە دراوە، لەدوای بەدواداچوونەکانیش ئەو بودجەیەش بۆ هەڵەبجە تەرخانکراوە خستوویانەتە ناو ٤٠ ملیار دینارەکەی چاکسازیی رێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP