Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی: سوپاس بۆ ئەو متمانەیەی کە بەندەیان بە ۱۸۲ هەزار دەنگ کردە یەکەمی هەڵبژاردن

کوردستان

بینراو 129

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی گشتی لە کوردستاندا تێپەڕی، جەماوەر و كادیرانی یەكێتی دڵسۆزانە لیستی ‎یەکێتی و لیستی مام - یان سەرخەست. 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، زۆر سوپاس بۆ ئەو هەموو متمانەیەی كە بەندەیان بە ١٨٢ ھەزار دەنگ پێ كردە یەكەمی هەڵبژاردنەكە، دڵنیابن لەهەركوێیەك بم چ لەناو حكومەت یان لەدەرەوەی، خۆم بەقەرزاری ئێوەی دڵسۆز دەزانم و خزمەتكردنی ئێوە بەئەركی سەرشانی خۆم دەزانم.

روونیشیکردەوە، ئەوەشی پێم بكرێت بۆ جێبەجێكردنی خواست و داوا ڕەواكانتان و داكۆكی لێكردنیان هیچ درێغی ناكەم.

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ۳٠ی ئەیلولی ۲٠۱۸، قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی لیستی یەکێتی بە ۱۸۲ هەزار دەنگ بووە یەکەمی هەڵبژاردنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP