Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نەوەی دووەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابانی نەوشیروان مستەفا بڵاوکرایەوە

کوردستان

بینراو 86

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەرهەمێكی دیكەی بڵاونەكراوەی نەوشیروان مستەفا لەژێر ناوی "نەوەی دوەمی شاعیرانی بابان" بڵاوكرایەوە.

لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفا لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆری میدیایی بینەر گەیشتووە، رایگەیاند، دوای ماندووبونێکی زۆری ئەندامانی دەستەی لەچەپدان لە لیژنەكەیان، توانرا بەرهەمێکی دیکەی بڵاونەکراوەی نەوشیروان مستەفا بە ناوی "نەوەی دوەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابان" لەچاپبدرێ و بڵاوبکرێتەوە.

ئاماژەیان بەوشکردووە، ئەم کتێبە نوێیە لەسەر چوار شاعیری هەرە هەڵکەوتوی نەوەی دوەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابانە، حاجی قادری کۆیی، شێخ رەزای تاڵەبانی، وەفایی و حەریق کە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبیی سۆسیۆلۆجیی، لەسەر ژیان و بەرهەمی ئەو چوار شاعیرە کە بە نەوەی دوەمی قوتابخانەی ئەدەبیی بابانی داناون.

ئەوشیان خستووەتە روو، "بەپێی دوایین دێڕی نوسینەکەی سەبارەت بە حەریق، دیارە کە کتێبەکەی تەواو نەکردوە، وەک لەو پێشەکییەش کە خۆی بۆ لێکۆڵینەوەکەی نوسیوە، دەردەکەوێ کە بەرنامەیەکی پلان بۆداڕێژراوی هەبووە تا لەو دوادوایییانەی ژیانیدا لەسەر شیعرو تایبەتمەندیی یەک بەیەکی ناوە دیارەکانی نەک هەر نەوەی دوەم، بەڵکو نەوەی سێیەمی ئەو قوتابخانە شیعرییەش بنوسێ، بەڵام بە داخەوە دیارە مەرگ مەودای نەدا و ئەم پڕۆژەی نوسینەی بە تەواونەکراوی بەجێهێشت."

هەروەك راگەیەندراوەكە باس لەوەشکراوە، كە کتێبەکە لە زنجیرەی بەدەم رێگاوە گوڵچنیندا، دەبێتە بەرگی سێیەم لە کتێبی یەکەم.

 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP