Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆڵتن: کۆریای باکور دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکانی نابێت

جیهان

بینراو 49

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی پێشوی ئەمریکا لە بارەی کۆریای باکورەوە رایگەیاند، کۆریای باکور بەنیازنییە دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکانی ببێت.

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی پێشوی ئەمریکا، کە لە مانگی رابردوودا لە لایەن ترەمپەوە لە کارەکەی دورخرایەوە، وا ناسراوە کە هەمیشە هەڵوێستێکی توندی هەیە سەبارەت بە ئێران و کۆریای باکوور لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، "وادیارە کۆریای باکوور بڕیارێکی ستراتیژی نەداوە بۆ دەستبەرداربوون لە چەکە ناوەکییەکەی، لەراستیدا پێچەوانەکەی راستە".

باسی لەوەشکرد کیم جۆنگ، "هەرگیز خۆبەخشانە دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی نابێت".

بۆڵتن یەکێک بوو لە راوێژکارەکانی ترەمپ و بەردەوام هانی ترەمپ-یدەدا فشارەکان لە سەر کۆریای باکور چڕتربکاتەوە و فشارەکان رانەگرێت، هەربۆییە لە ماوەی رابردوودا لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە لە کارەکەی دورخرایەوە و ترەمپ باسی لەوەدەکرد کە سیاسەتەکانی لەگەڵ کۆریایی باکور زۆر توند و خراپ بووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP