Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کوردێكی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدرا

کوردستان

بینراو 49

01/10/2019

Alternate Text
+ -

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، گەنجێكی کوردی خەڵكی شاری سنەی رۆژهەلاتی کوردستان لە سێدارە درا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە  رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، گەنجێکی کورد بە ناوی رزگار زەندی  لە زیندانی ناوەندی شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێران لە سێدارەدرا.

 ئەو رێکخراوە ئاشکراشیکردووە، ئەو گەنجە تەمەن ٢٤ ساڵە باوکی منداڵێكی چوار ساڵانبووە، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حکومی سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە.

هاوکات بنەماڵەی ئەو گەنجە دوو رۆژی رابردوو لەگەڵ چالاکوانانی مەدەنی لەبەردەم گرتووخانەی ناوەندیی سنە و پارکی گەڕەکی سەعدی کۆبوونەوە و بەمەبەستی رازیکردنی بنەماڵەی کوژراوەکە و لێخۆشبوون لە "تۆمەتبارەکە" تا لە سێدارەنەدرێت، بەڵام بنەماڵەی کوژراوەکە ئامۆزای تۆمەتبارەکە بوون و رازی نەبوون لێیخۆشبن. 

ئەوەش لە کاتێکدایە بە پێی ئاماری تۆمارکراوی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا هەشت هاوڵاتیی کورد لەزیندانەکانی ئێران لە سێدارەدراون. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP