Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاره‌وانی سلێمانی كرێ لە خاوەنی تابلۆی سه‌ر شۆسته‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كان وه‌رده‌گرێت

کوردستان

بینراو 101

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، كه‌ له‌ رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ بۆ هه‌ڵواسینی تابلۆی بازرگانی له‌ زۆنه‌كانی دوو و سێ ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی كرێ ده‌كات.

راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاماژە بەوەکراوە، "هه‌موو خاوه‌ن شوێنه‌ بازرگانییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ تا دوو مانگیان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ لابردنی تابلۆی زیاده‌ یاخود بچوكردنه‌وه‌ی تابلۆكانیان گه‌ر ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی دیاریكراو مافی گۆڕانكاری نامێنێت و تابلۆ بازرگانییه‌كانیان پێوانه‌ ده‌كرێت و نرخیان بۆ داده‌نرێت".

جەخت لەوەشکراوەتەوە، "هه‌موو ئه‌و تابلۆیانه‌ی له‌سه‌ر شۆسته‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان دانراون به‌ زیاده‌ڕه‌ویی داده‌نرێن، بۆیه‌ پێویسته‌ لابدرێن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP