Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌ڵبژێردرا

کوردستان

بینراو 107

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، لایەنە بەشدارەكانی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی كەركوك له‌ كۆبوونه‌وه‌دان و سەرۆك و لۆگۆی هاوپەیمانێتییەكەیان یەكلایی كرده‌وه‌ و تا ئێستاش كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی بینه‌ر له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، به‌ كۆی ده‌نگ عەبدولڕەحمان مستەفا فەتاح پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك وه‌ك سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌ڵبژێردرا. 

هاوكات بڕیاره‌ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامبدرێت.

پێشتر کامیل جەلال، کارگێری دەڤەری کەرکووکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی بە تۆڕی میدیای بینەری راگەیاندبوو، ئه‌مڕۆ بێجگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی لیست، له‌ نێوان ٢٠ لۆگۆی پێشنیاركراودا لۆگۆیه‌ك بۆ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ دیاریده‌كرێت.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP