Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تووشبوون بە شیرپەنجەی مەمک لە کوردستان کەمی کردووە

تەندروستی

بینراو 77

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە رۆژی جیهانی شێرپەنجەی مەمک، سەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانمان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوودا رێژەی تووشبوانی شیرپەنجەی مەمک کەمی کردووە.

 

ئەمڕۆ لە سەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک لە شاری سلێمانی، هەڵمەتی هۆشیاری بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەخۆشیەکانی مەمک دەستی پێکرد، کە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوامدەبێت.

هاوکات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سۆزان هۆشیار بەڕێوبەری سەنتەری دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی مەمک رایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی کە دیاریمان کردووە لە ساڵی ٢٠١٧ دا تەنها (٣٠) کەس و لە ساڵی ٢٠١٨ دا رێژەکە بەرزبۆتەوە بۆ (٤٠) تووشبوو بەڵام لە شەش مانگی ئەمساڵدا تەنها (١٦) کەس ناویان تۆمارکراوە بە تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە.

باسی لەوەشکرد، هۆکاری کەمبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بۆ ئەوە دەگەڕێنمەوە خانمان لە ئێستادا هۆشیاری زیاتریان هەیە و ئاگاداری خۆیان دەبن پشکنین بۆ خۆیان دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP