Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

برایەکی حەسەن رۆحانی پێنج ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 103

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

میدیا فەرمییەکانی ئێران ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، برایەکی حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران پێنج ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندراوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاندووە،  ٢٨ی سێبتەمبەری رابردوو حسێن فەرەیدون، برای حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە دادگا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

حەمید رەزا حسێنی، بەرپرسی یەکەی دادوەری ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، "براکەی حەسەن رۆحانی سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام ناوبراو رەتیکردەوە هیچ رونکردنەوەیەکی دیکە بدات، چونکە هێشتا حوکمەکەی لەلایەن دادگاوە هەڵپەسێردراوە".

دادگایکردنی حسێن فەرەیدون،  برای حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە مانگی شوباتی ٢٠١٧ دا دەستیپێکردبوو، لەگەڵ شەش تۆمەتباری دیکەدا، لەسەرەتادا دادگا بڕیاری دەستبەسەراگرتنی بەسەردا سەپاندبوو، بەڵام دواتر بەکەفالەت ئازادکراوە.

حسێن فەرەیدون، راوێژکارێکی نزیکی رۆحانی بووە و کەسایەتییەکی دیاری سیاسی ئێران بووە، لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥دا کە ئێران لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکانی جیهاندا واژۆیان لەسەرکردبوو.

بەشێک لەلایەنگرانی رۆحانی پێیانوایە، ئەم بڕیارەی دادگا بە مەبەستی شێواندنی ناوبانگی رۆحانی دەرکراوە، بەڵام دادگا رەتیکردەوە هیچ مەبەستێکی سیاسی لەپشت بڕیارەکەوە بووبێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP