Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی: بەم یەک دەنگییە سەردەکەوین

کوردستان

بینراو 56

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 کورد و کەمایەتیەکان بەیەک قەوارە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن، ١٥ لایەنی کورد و تورکمان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆران کۆبوونەوە ،عەبدولرەحمان مستەفا وەک سەرۆکی قەوارەی ھاوپەیمانی کوردستانی لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستنیشان کرا . 

 ئەمرۆ سێشەممە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی ١٥ لایەنی سیاسی کورد و تورکمان کۆبونەوە و لەسەر دەستنیشان کردنی سەرۆکی قەوارەی ھاوپەیمانی کوردستانی و دەربارەی لۆگۆ و گوتاری قەوارەکە گفتوگۆیان کرد .

 زمناکۆ جەلال رێکخەری ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆدا بە بەشداری ١٥ لایەن بەڕێوەچوو وە حیزبێکی تری ئێزدی ئاماددەی خۆی بۆ بەشداربوون لە قەوارەکە راگەیاندووە و دەرگایان کراوەیە بۆ ھەر حزبێکی تر کە بیەوێت لەم قەوارەدا بەشداربێت، وتیشی لەسەر لۆگۆیەک رێکەوتین کە رەنگدانەوەی پێکەوەژیان و تەبایی بداتەوە . 


عەبدلرەحمان مستەفا سەرپەرشتیاری قەوارەکە : داوای لە ھاولاتیان کرد ھەر لەئێستاوە خۆیان بۆ دەنگدان ئاماددەبکەن و بەگور و تینەوە دەنگ بدەن 
 

١/٤/٢٠٢٠ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوەدەچێت و لایەنە کوردیەکان و بەشێک لەکەمایەتیەکان بریاریان داوە کە بەھاوبەشی لە ناوچە جێناکۆکەکان بە یەک قەوارە بەشداری ھەڵبژاردنەکە بکەن .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP