Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێوەری زیرەک و سودەکانی بۆ هاوڵاتیان

کوردستان

بینراو 1267

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پێوه‌ری زیره‌ك (Smart meter) بریتیه‌ له‌و پێوه‌ره‌ زیره‌كه‌ی كه‌ یه‌كه‌كانی كاره‌با به‌پێی كات (هه‌موو كاتژمێرێك یان نیو كاتژمێر) تۆمار ده‌كات و ده‌یپارێزێت و هه‌ڵیده‌گرێت و له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنه‌وه‌ بۆ كۆنتڕۆڵی ده‌نێرێت، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌موو ورده‌كارییه‌كی هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی كاره‌با تۆمار و چاودێری ده‌كات.

گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانای وه‌رگرتن و ناردنی هه‌موو زانیارییه‌كی هه‌یه‌ له‌ هاوبه‌شه‌كه‌ بۆ ناوه‌ند و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، پێوه‌ری زیره‌ك وه‌ك به‌شێكی گرنگی تۆڕی كاره‌بای زیره‌ك داده‌نرێت.

به‌ پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ری میكانیكی، پێوه‌ری زیره‌ك ورده‌كاری زۆر له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن به‌كاربه‌ره‌وه‌ تۆمارده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و پێوه‌ره‌ كۆنتڕۆڵی كاره‌با ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌ر سه‌رپێچی و ده‌ستكارییه‌ك كه‌ هاوبه‌شی كاره‌با بیكات و كۆنتڕۆڵ ده‌توانێت كاره‌باكه‌ی ببڕێت، هه‌روه‌ها پێوه‌ری زیره‌ك ده‌توانێت دزینی كاره‌با یان وه‌رگرتنی به‌شێوه‌ی نایاسایی ئاشكرا بكات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP