Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین گۆڕانکارییەکان لەسەر هاوتاکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە

کوردستان

بینراو 271

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە و ناخۆ لە پەڕلەمانی کوردستان لە بارەی هاوتاکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکان بەرەوپێشچونی باشیان بە خۆوە بینیوە و گەشبینین لە داهاتودا کرداری هاوتاکردنەکە ئەنجام بدرێت.

عوسمان کەریم سوارە، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی بینەری رایگەیاند، هاوتاکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە ئاسان نابێت، تا ئەو بڕەی کەوا لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران یان وەزارەتی بەرگری عێراقی تەرخان کراوە بۆ هێزی پێشمەرگە نەخرێتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی پێشمەرگە  یان هەرێمی کوردستان.

ئاشکراشی کرد، ئەو بڕە پارەیە بڕێکی زۆرە و بەنزیکەی پارەی حەوت بۆ هەشت مانگ دەبێت بەڵام دەبێت وەزارەتی بەرگری عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە دەرببڕێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو بابەتە پەیوەستە بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بەڵام ئومێد هەیە ئەو بڕە پارەیە خەرج بکرێت و چونکە هەنگاوەکان زۆر بەرەو پێشچون لە سەر ئەو بابەتە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان داوای هاوتاکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە دەکات بە مووچەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP