Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا قۆناغی باشیان بڕیوە بۆ چارەسەری کێشەکان

کوردستان

بینراو 48

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەیەکی لەگەڵ کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە رایگەیاند، "سەردانی بەندە و نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس نەبوایە، دۆخی هەرێی کوردستان نەدەگەیشتە ئێستا".

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە ئۆلیڤییە دیکۆتینێ، کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ فەڕەنسا تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوون.

لە بارەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاڵەبانی رایگەیاند، قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت پرسی بودجە و ناوچە جێناکۆکەکان.

لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و فەڕەنسا وێڕای بەرزنرخاندنی پەیوەندییەکان تالەبانی رایگەیاند، هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە لە قۆناغە جیاجیاکاندا بۆ گەلی کورد، ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی سەرۆک و حکومەتی فەڕەنسادا لەکاتی ئابڵوقەکانی دوای ریفراندۆم بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکرد، "سوپاسی سەرۆکی فەڕەنسا دەکەین کە دەرگای بە روی سەرۆکی حکومەتی ئەوکات نێچێرڤان بارزانی و بەندە کردەوە بۆ ئەوەی سەردانی فەڕەنسا بکەین، ئەو سەردانەش بوە هۆی کردنەوەی دەرگای وڵاتانی تریش بەرووی کوردستان و چەندین دیداری فەرمی دیکە رێکخران بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان ئاسایی ببنەوە".

جەختیشیکردەوە، "ئەگەر ئەو سەردانەی سەرۆکی حکومەتی ئەوکات و بەندە بۆ پاریس و دیدارمان لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا نەبوایە، دۆخی هەرێمی کوردستان نەدەگەیشتە ئەو دۆخەی ئێستا و دەرگای وڵاتانی تریش بەئاسانی بەڕومان نەدەکرانەوە لەو قۆناغە سەختەدا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP