Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دەرمانی بێ کوالێتی بە قاچاغ هاوردەی هەرێم دەکرێت

تەندروستی

بینراو 55

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەرمانە بێی کوالێتییەکان بە قاچاغ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن بەشێکیشیان لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەن کە دەرمان دەهێنن هاوردە دەکرێن.

گەلاوێژ عەبید سیان، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەی هیوای شێرپەنجە لە شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، لە ئێستادا دەرمانی تەواوەتی هەیە لە ناو نەخۆشخانەکاندا، بەڵام دەرمانەکان هەمووی بێ کوالێتین و سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکان سوود لەو دەرمانانە نابینن کە بەکاریدەهێنین بۆ چارەسەرکردنیان.

هۆکاری خراپی ئەوە دەرمانانەشی گەڕاندەوە بۆ بە قاچاغ هێناننیان لەلایەن هەندێک کۆمپانیا کە دەیانەوێت بازرگانی بەو دەرمانانەوە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە کوردستان بە سەدان کۆمپانیای دەرمانی حکومی و ناحکومی هەیە و رێژەی نۆرینگە و دەرمانخانە ناحکومەییەکان زۆرترە و دەرمان فرۆشتنیش تێیدا بە نرخێکی زۆرترە بە بەراورد بەدەرمانخانە حکومیەکان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP