Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەڕلەمانتارێك دواین زانیاریی لەسەر مەترسی مووچە ئاشكرا دەكات

عێراق

بینراو 479

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی ئەحمەد مەزهەر جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، كورتهێنان لەبودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عیراقدا روودەدات و دەگاتە ٤٠ تریلیۆن دینار.

جبوری لەبەیاننامەكەدا بڵاویكردووەتەوە، مانگێك پێش ئێستا لیژنەی دارایی پەرلەمان دیراسەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی رابردووی كردەوە، لەئێستاشدا بەپێی پێشبینیەكان كورتهێنانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ دەگاتە ٤٠ تریلیۆن دینار.

لەسەر کورتهێنانی بودجەو مەترسی بۆ سەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، شیروان میرزا قادر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، "ساڵانە بودجەی عیراق کورتهێنانی هەیە لەسەرەتای ساڵدا پاشان ئەو کورتهێنانە چارەسەر دەکرێت".

راشیگەیاند، "ئەمساڵ کورتهێنان کەمترە لەچاو پار ساڵدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە توانراوە بەشێوەیەکی باش کورتهێنان چارەسەر بکریت، بە بەراورد بە بودجەی ٢٠١٩".

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی سەبارەت بەمەترسی بۆ سەر مووچەی فەرمانباران و پێشمەرگە جەختیکردەوە، "کە بەهیچ شێوەیەک مەترسی دروست ناکات لەسەر موچەی توێژەکان، چونکە ئەوا لە پێشتردا رێکەوتنی بۆ کراوە لە نێوان هەرێم و بەغدا".





Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP