Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە گەرمیان ١١ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر سزا دران

کوردستان

بینراو 82

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاسایشی گەرمیان سزادانی یانزە تۆمەتبارى بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان راگەیاند.

ئاسایشی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کە پێنج لە سزادراوەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانن، شەش کەسەکەی تریان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، و ئێرانن".

لە راگەیاندراوەکە ئامژە بەوەشکراوە، "هەشت لە سزادراوەکان بە سزای سێ ساڵ زیندانیی و ١٠٠ هەزار دیناری عێراقی، و سیانەکەی تریشیان، بە سزای شەش ساڵ زیندایی، سزا دراون".

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی نزیکەى ١٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرى راگەیاند، و لە سلێمانیش، ١٣ کەس بەهۆی بەکارهێنانییەوە دەستگیر کراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP