Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەغداد... هێزە ئەمنییەکان لەڕێی گازى فرمێسک رێژ بڵاوە بە خۆپیشاندەران دەکەن

عێراق

بینراو 60

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە بەرامبەر نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزاریی، لە گۆڕەپانى تەحریر خۆپیشاندان بەرێوەچوو.

خۆپیشاندانەکە تا ئێستاش بەردەوامە هێزە ئەمنییەکان گازى فرمێسک رێژ بەکاردەهێنن بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران، خۆپیشاندەران داوا دەکەن "حکومەت دژ بە گەندەڵی ئیداری و دەستێوەردانی پارتە سیاسییەکان لە حکومەت" بوەستێتەوە.

 عەلى ئەلبەییاتى ئەندامى کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان گازى فرمێسک رێژیان بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران، و ئەندامێکیشیان بریندار بووە، خۆپیشاندەرانیش دەڵێن، " ناکشێینەوە هەتا کۆتایى بە گەندەڵکاران نەهێنرێت".

خۆپیشاندەران دەیانەوێت بەرەو پردى کۆمارى بڕۆن بۆ ناوچەى سەوز و هێزە ئەمنییەکانیش لەسەر پردى کۆمارى بڵاوەیان پێکراوە و رێگرى دەکەن لە خۆپیشاندەران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP