Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆنالدۆ کاتی وازهێنانی دیاریدەکات

وەرزش

بینراو 100

01/10/2019

Alternate Text
+ -

رۆناڵدۆی ئەستیرەی پرتوگالی جارێکى تر باس لە کاتى وازهێنان لە یاریکردن دەکات راشیدەگەیەنێت، تەمەن هیچ گرنگ نییە و هەموو شتێک پەیوەستە بە ئەقڵەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەى میرەرى بەریتانى، کریستیانۆ رۆناڵدۆى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆس لە بارەى کاتى وازهێنانى لە یاریکردن ئاماژە بەوە دەکات، تەمەن هیچ گرنگ نییە و هەموو شتێک پەیوەستە بە ئەقڵەوە.

رۆناڵدۆ وتیشی، "تۆپى پێم خۆشدەوێت و دڵخۆشکردنى ئەو هاندەر و کەسانەى کە کریستیانۆیان خۆشدەوێت، لەم پێنج ساڵەى دوایدا بیرم لەوە کردووەتەوە دووربکەومەوە لە تۆپى پێ، بەڵام کەس نازانێت ساڵێکى تر یان دوو ساڵى تر چى ڕوودەدات".

رۆناڵدۆ ئاشکراشیدەکات، "نایەوێت لاسایى کەس بکاتەوە و پێیوایە پێویستە خۆت بیت بە درێژایى کات و دەڵێت "بەڵام هەردەم دەتوانیت هەندێک وردەکارى بچووک لە کەسە سەرکەوتووەکانەوە فێربیت، نەک هەر لە تۆپى پێدا بەڵکو لە هەموو وەرزشەکانى تریشدا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP