Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە ئامانجی داڕشتنەوەی پرۆگرامێكی تایبەت بە جێندەری وەفدێكی فەرەنسی لە كوردستانن

کوردستان

بینراو 42

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامانجی داڕشتنەوەی پرۆگرامێكی تایبەت بە یەكسانی جێندەری و بەهێزكردنی رۆڵی ژن لە میدیا وفدێكی نێردەی فەرەنسی لە سەنتەری میترۆ لەگەڵ مامۆستای زانكۆو رۆژنامەنوسانی ژن و چالاكوانی مافەكانی ژنان كۆبوونەوە.

وەفدی نێردراوی فەڕەنسی پێكهاتبوون لە (ئینگرید بێرتۆ) بەرپرسی پرۆگرامەكانی عێراقی ئاژانسی سی ئێف ئای میدیا CFI  (شەیدا حیسامی) ، راوێژكار سی ئێف ئای میدیا CFI بۆ جێندەر ومیدیا و بەڕێوبەری گشتی رێكخراوی فەڕەنسی یارمەتی مرۆیی.

سەرەتای كۆبوونەوەكە رێكخەری سەنتەری میترۆ بەخێرهاتنی وەفدەكەو بەشداربوانی كردوو رایگەیاند، وەك پشتیوانی بۆ ئامانجەكانی CFI ئەم كۆبونەوە راوێژكارییەمان رێكخستوە بە هیوای بە بەشداری ئێوە بتوانن پرۆگرامەكانیان سەبارەت بە جێندەرو بەهێزكردنی ژن لە میدیای كوردستانی وعێراق، دابڕێژن.

رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ باسێكی كورتی سەبارەت بە پرۆژەكانیان لەگەڵ IMS  دانیماركی و INTENEWS  ئەمریكی بە تایبەتیش پرۆژەی (دەنگەكانمان) كە میترۆ وەك شەریك كار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی رۆژنامەنوسان دەكات لە نوسینی راپۆرتی هەستیار لەسەر جێندەر.

پاشان شەیدا حیسامی راوێژكار سی ئێف ئای میدیا CFI بۆ جێندەر ومیدیا ئامانجی سەردانی وەفدەكەی خستە روو كە راوێژكردنە لەگەڵ رۆژنامەنوسان و پسپۆرانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەمەبەستی داڕشتنەوەی پرۆگرامێكی تایبەت بە یەكسانی جێندەری و بەهێزكردنی ژن لە میدیا .

(ئینگرید بێرتۆ) بەرپرسی پرۆگرامەكانی عێراقی ئاژانسی سی ئێف ئای میدیا CFI لە ووتەكانیدا باسی لە گرنگی كۆبونەوەكە كردو خۆشحاڵ بوو بە بەشداری و خەمخۆری ژنان بۆ كێشەكانیان و تیشكی خستە سەر گرنگی بەهێزكردنی ژنان و یەكسانی جێندەری ووتی، " دەخوازین هاوكار بین لە بەهێزكردنی‌ رۆڵی میدیا وەكو رێگایەك بۆ گەشە پێدان و بەرێوبردنێكی دیمۆكراسیانە".

پرۆژەكانی رێكخراوی سی ئێف ئای میدیا CFI جەخت لە بەهێزكردنی ژنان دەكات لە رێگەی میدیاوە.

بەشداربووانی كۆبوونەكە بە گەرمی گفتوگۆیان لەگەڵ وەفدی میوان كرد، وەفدی میوان زۆر خۆشحاڵ بوون بەو بیرو بۆچونانەی سەبارەت بەم پرسە گرنگە خرانە روو.

وەفدەكە رۆژی دووشەممە لە پەرمانی كوردستان لەگەڵ لوقمان وەردی سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان ، رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی كردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان ،كۆبوونەوە.

هەروەها لە بەرنامەیاندایە كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، سەفارەتی فەرەنسی و سەرۆكایەتی كۆمارو حكومەتی عێراقی، ببیینن و باسی پرۆژەكەیان بكەن.













Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP