Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خه‌سره‌و گۆران: به‌هۆی عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه‌‌ پارێزگاری كه‌ركوك دانه‌نراوه‌

کوردستان

بینراو 48

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، رێگرنه‌بووین و رێگریش نابن لە دانانی پارێزگاری کەرکوک، لیژنه‌یه‌ك هه‌یه‌ پێكهاتووه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیکەی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شارەکە.


خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "پێشنیاری یه‌ك لیستی كورد له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانی ترهی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی بڕیاردارا ئه‌گه‌ر كورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد له‌ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان به‌یه‌ك لیست بێت یا به‌یه‌ك ده‌نگ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌ده‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كورد، كام لایه‌ن له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ كوردییه‌ براوه‌ و قازانجی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟ خه‌سرۆ گۆران روونیكرده‌وه‌، " له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازه‌، بۆ نمونه‌ له‌ نه‌ینه‌وا له‌ ٧٠% ی ده‌نگه‌كان بۆ پارتییه‌، له‌كه‌ركوك به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ ٦٠% - ٦٥% ی بۆ یه‌كێتی بێت".

روونیشیكرده‌وه‌، "له‌ كه‌ركوك لیسته‌ كوردییه‌كه‌ بۆی هه‌یه‌ ٢٦ كاندیدی هه‌بێت، له‌ موسڵ ده‌توانین ٤٨ كاندیدمان هه‌بێت بێگومان له‌ كه‌ركوك زۆرترین كاندیده‌كان به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت له‌ موسڵ-یش به‌ر پارتی ده‌كه‌وێت، لایه‌نه‌كانی دیکەش كاندیدییان ده‌بێت له‌ناو لیسته‌كه‌ به‌ڵام هه‌یانه‌ له‌وانه‌ كاندیدی نابێت.


ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركرادیه‌تی پارتی جه‌ختی كرده‌وه‌، ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌نگی كورد، له‌و ڕوه‌وه‌ وتی، "بێگومان ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كاریگه‌ری هه‌یه‌، یه‌كه‌م، پارێزگاری ئه‌و شاره‌ كورد نییه‌، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌كاركه‌وتوه‌ ئاسایش له‌وێ نییه‌، پێشمه‌رگه‌ی لێ نیه‌، پارێزگار ته‌عریب ده‌كات، عه‌ره‌بی هاورده‌ی هێناوه‌ له‌وانه‌یه‌ ساخته‌ بكرێت وه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هێناویانن به‌شداری بكه‌ن له‌هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان، ئاواره‌مان هه‌یه‌ له‌هه‌ولێر و شاره‌كانی تر كه‌ ناتوانن ده‌نگ بده‌ن بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكرێت تا ئه‌و خه‌ڵكه‌ بتوانن ده‌نگ بدات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ قادر عه‌زیز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان  رایگه‌یاندبوو، هۆكاری دانه‌نانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك به‌ته‌نها پارتیه‌ كه‌س كێشه‌ی نیه‌، ته‌نها پارتی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نابێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی.


به‌ڵام خه‌سرۆ گۆران ره‌تیده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، "ئێمه‌ رێگرنه‌بوین و هه‌رگیز رێگریش نابین، لیژنه‌یه‌ك هه‌یه‌ پێكهاتوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیکەی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك یه‌ك له‌وانه‌ ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێكه‌ بۆ كه‌ركوك به‌بۆچونی من عه‌ره‌ب و توركمان نایه‌نه‌ پێش له‌و بابه‌ته‌ ئه‌گه‌رنا پارتی هه‌میشه‌ ڕێزی ڕێككه‌وتنی خۆی ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك".



 خه‌سرۆ گۆران ئەوەشی خستەڕوو، " ئێستا حكومه‌تێكی دیكه‌ هه‌یه‌، حكومه‌تی پێشوو كه‌ كاك قوباد ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو له‌ ٢٠١٣ هاته‌ ئاراوه‌، ئێستا حكومه‌تێكی تره‌ و هه‌ر حكومه‌ته‌ی سیاسه‌تی خۆی هه‌یه‌ هه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تێك سه‌ڵاحیاتی خۆی هه‌یه‌، چی ده‌كات یا نایكات، ده‌سه‌ڵات ده‌دات یا نادات، یاخود ده‌سه‌ڵات كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ ستراتیژیه‌تێكی تر و پلانێكی تری هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كان و ته‌نانه‌ت جێگره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، یا به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و پارێزگاره‌كان و ئه‌مه‌ ده‌كرێت ئه‌و حكومه‌ته‌ جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی تر به‌ڵام به‌ڕێز كاك قوباد هه‌ر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌".


هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، "هیچ ڕێگایه‌كی تر له‌به‌رده‌م ئێمه‌ و یه‌كێتیدا نیه‌ جگه‌ له‌ پێكه‌وه‌ كاركردن چ له‌كوردستان چ له‌به‌غداد، چونكه‌ كێشه‌ی قورس و گه‌وره‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌بێت هه‌موان پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ین ئه‌گه‌رنا هه‌مو لایه‌كمان زیان ده‌كه‌ین".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP