Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەرووداوێكی هاتووچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی

کوردستان

بینراو 82

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو هاوڵاتیش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

رێژەن بورهان، بەڕێوبەری هاتووچۆی دەربەندیخان به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر حەوت لەسەر رێگای دەربەندیخان-وارماوا نزیک گوندی بیرکێ دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە جۆری ڤالڤۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك لە جۆری کیا تووشی پێکدادانێکی سەخت بوون و بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەک.

وتیشی، هەر لەم رووداوەدا شوفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان بەسەختی بریندار بووه‌ و ئەوەی تریشیان برینەکەی سوک بووە و لە ئێستادا هەردووکیان لەنەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە هۆی خراپی رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار و بەتایبەتی رێگای دەربەندیخان کە یەک ئاڕاستەیە، رۆژانە چەندین هاوڵاتی تووشی کێشە و رووداوی هاتووچۆ دەبنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP