Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌سرور بارزانی: په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه

کوردستان

بینراو 45

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌وه‌ی لای ئەو گرنگه‌ جه‌خی له‌سه‌ر بکاتەوە سه‌قامگیریی له‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ پێكه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه‌ و هیواخوازین كاركردنی پێكه‌وه‌ییمان پێشبكه‌وێت، 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ لە وتارێکیدا له‌ كۆنفرانسی ده‌رخستنی ستراتیژییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌ رایگەیاند، " ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ گرنگه‌ جه‌خی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌ سه‌قامگیریی له‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ پێكه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌. سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی له‌ هه‌ر وڵاتێك ئه‌نجامه‌‌ نه‌ك هۆكار، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی نه‌بوو، ته‌بایی و یه‌كڕیزی نه‌بێت توندوتیژیی رووده‌دات".

ووتی، "یه‌كه‌م كاری من ئه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌یه‌كی كاركردن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكبھێنین و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه‌ و هیواخوازین كاركردنی پێكه‌وه‌ییمان پێشبكه‌وێت".

باسی لەوەشکرد، "یه‌كه‌م كاری من ئه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌یه‌كی كاركردن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكبھێنین و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه‌ و هیواخوازین كاركردنی پێكه‌وه‌ییمان پێشبكه‌وێت".

بارزانی وتیشی، "ئێمه‌ گرنگی به‌ داهاتووده‌ده‌ین و مانای ئه‌وه‌ نییه‌ جیاوازیمان نییه‌، به‌ڵام گرنگه‌ له‌ رێگه‌ی هاوبه‌شییه‌كی سه‌قامگیر، مافه‌ بنچینه‌یی و ده‌ستورییه‌كانی هه‌ردولا ده‌سته‌به‌ر ببێت".

سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژەی بەوەشکرد، "ویستومانه‌ باسی بودجه‌ و موچه‌ بكریت، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت دڵنیایی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێبونی مافه‌ ده‌ستورییه‌كان، ده‌مانه‌وێت مافی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین له‌ داهاتی عێراق و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌ رێگایه‌ی له‌ مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوری عێراق دیاریكراوه‌ و نابێت لایه‌نێك به‌ ته‌نها ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ بكات و ده‌مانه‌وێت به‌ هاوبه‌شی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كان به‌ڕێوه‌ببرێن".

لە کۆتاییدا جەختیشیکردەوە، "نه‌وتی كه‌ركوك پێكه‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كه‌ین و سیاسه‌تی بازرگانی پێكه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ده‌توانین رێككه‌وتنێكیش بهێنینه‌ ئاراوه‌ هاوتای ده‌ستور بێت، ده‌مه‌وێت باسی مافه‌كانی كوردستان بكه‌ین، له‌ بواری داهات ده‌توانین خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ده‌توانین له‌ داهاتودا وه‌به‌رھێنان زیاتر بكه‌ین و ده‌رفه‌تی زیاتر بڕه‌خسێنین، عێراقیش بتوانێت له‌ روی وزه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP