Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور جارێکی دیکە کۆدەبنەوە

جیهان

بینراو 110

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەپێی هەواڵێکی دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور، جارێکی دیکە ئەمریکا و کۆریای باکور رێککەوتون لەسەر دانوستان لە ئاستی کۆمەڵەی کار لە پێنجی ١٠ی ئەمساڵدا.

چوی سون، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور بە دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریایی باکوری راگەیاندووە، هەریەک لە ئەمریکا و کۆریای باکور رێککەوتون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە پێنجی مانگی ١٠ دا و کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی کۆمەڵەی کار دەبێت، بەڵام لە بەیاننامەیەکی چوی سوندا ئاماژە بە شوێنی ئەنجامدانی کۆبونەوەکان و وردەکارییەکانی دیکە نەدراوە.

سون ئاماژەی بەوەشکردووە، "نوێنەرانی کۆریای باکوور خۆیان ئامادە دەکەن دانوستانێک لەگەڵ ئەمەریکادا بکەن لەسەر ئاستی کۆمەڵەی کار".

باسی لەوەشکردووە، "پێشوازی لە رێککەوتنەکەی کۆریای باکوور و ئەمەریکا دەکەین بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەسەر ئاستی کۆمەڵەی کار لە پێنجی مانگی ١٠ دا".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئامانج لەو دانوستانانە داماڵینی چەکی ناوەکی و موشەکی بالیستیی کۆریایی باکورە کە لە دوای کۆتای هاتنی کۆبوونەوەی دووەمی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و رابەری کۆریای باکوور راگیراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP