Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لیژنەی یەکی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی ئەیلولیان بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 48

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی ئەیلولیان بڵاوکردەوە، کە تەنها تەنها یەک دوکانی خواردمەنی بەهۆی پاپەبەند نەبوون بە رێنماییەکانەوە سزای داخستنی بۆ بەسەردا دراوە کراوە.

لیژنەی (یەك)ی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی ئەیلولیان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لەم مانگەدا زۆرترین سەردانیکردنمان هەبووە بۆ دوکانی خواردنەمەنیەکان، بەڵام كەمترین سەرپێچی تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەکەی قائیمقامیەت لە مانگی پێشوودا، ژمارەی سەردانیكردنی لیژنەكە بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و پشكنین بۆئەو كاڵاوشمەكانەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێت گەیشتۆتە (١٨٥) شوێن، لەو ژمارەیەش تەنها (٦١)پسووڵەی ئاگاداركردنەوەی شوێنەكان كراوە بەمەبستی پابەندبوونی زیاتری مەرج و رێنماییەكانی كاركردن.

هاوکات لە راگەیاندراوەکدا هاتووە، لەم مانگەدا تەنها (٢٩) پسوڵەی سەرپێچی تۆماركراوە و تەنها یەك شوێنیشیان داخستووە.

لەئەنجامی سەردان و پشكنینەكانی لیژنەکانی قائیمقامیەت، دەست بەسەر برنجی ماوەبەسەرچوو، شیری منداڵ، دایبی لەگەڵ هەندێك شتومەكی جۆراوجۆر گیراوە و  بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان لەناوبراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP