Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی گشت زانكۆ حكومییه‌كان تاوتوێ دەکات

کوردستان

بینراو 48

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات كه‌ گرنگترینیان بریتییه‌ له‌، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیارێكی خوێندنی باڵا و قه‌رز و پابه‌نده‌ داراییه‌كانی ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم.

سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بە تۆری میدیایی بی ئێم سی راگەیاند، "كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت".

ده‌رباره‌ی ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ش رایگه‌یاند‌، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ته‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای تاووتوێكردنی بابه‌تی قه‌رز و پابه‌نده‌ داراییه‌كانی ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆش له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی گشت زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ ده‌كرێت".

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دانانی میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی ده‌سته‌به‌ری كرێكاران و پێدانی پاره‌ی به‌شدارییه‌كانی كرێكاران تاووتوێ ده‌كات.





Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP