Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخى كاره‌باى مۆلیده‌ بۆ مانگى رابردوو دیاریكرا

کوردستان

بینراو 1649

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامیه‌تی سلێمانی نرخى كاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگى رابردوو و خشته‌ى كاركردنیان بۆ ئه‌م مانگه‌ له‌ سلێمانى دیاریكرد.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی رابردوو به‌ (٤٢) دینار دیاریكرا و مۆلیده‌كانیش به‌ تێكڕایی له‌ نێوان (٥٠) بۆ (٧٠) كاتژمێر كاریان كردووه‌، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌ نێوان (٢) هه‌زار بۆ (٣) هه‌زار دینار ده‌بێت".

ئاماژە بەوشکراوە، "خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌م به‌م جۆره‌ ده‌بێت: له‌ كاتژمێر ١٠ ى پێشنیوه‌ڕۆ بۆ ٢ى شه‌و له‌ ئاماده‌باشیدا ده‌بن، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی بڕا، پێویسته‌ كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، جه‌خت له‌و خاڵه‌ كراوه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی (١٠) خوله‌ك زیاتر تێنه‌په‌ڕێت و مۆلیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP