Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە خۆپیشاندانەکانی عێراق کوژراو بریندار هەیە

عێراق

بینراو 73

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی دوێنێ لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە بەرامبەر نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزاریی، لە گۆڕەپانى تەحریر خۆپیشاندان بەرێوەچوو.


وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری خۆپیشاندانی شارەکانی بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی باشووری عێراق بڵاو دەکاتەوە رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندەرێک لە بەغدا و یەکێکی دیکە لە ناسرییە کوژران و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.

بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە خۆپیشاندانی شارەکانی بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی باشووری عێراق، خۆپیشاندەرێک لە بەغدا و یەکێکی دیکە لە ناسرییە کوژران و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون، کە نزیکەی ٤٠ کەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن،

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەڵێنی وەڵامدانەوەی سەرجەم داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەدات، رایگەیاند، خۆپیشاندان مافێکی سروشتییە، بەڵام هەندێک کەس ڕێڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان تێک داوە و درووشمی وایان بەرز کردووەتەوە کە سزای یاسایی لەسەرە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە خۆپیشاندەران بە چەقۆ و شووشەی ئاگردارەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان، بەڵێنیشی دا وەڵامی سەرجەم داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بداتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش پێک بێنێت.







Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP