Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عه‌بدولمه‌هدی: هەندێک کەس رێڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان تێکداوە

عێراق

بینراو 89

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


دوای خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هاتووه‌، خۆپیشاندان مافێکی سروشتییە، بەڵام هەندێک کەس رێڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان تێکداوە و دروشمی وایان بەرزکردوەتەوە کە سزای یاسایی لەسەرە.

وتیشی،  جیاوازی ناكه‌ین له‌ نێوان خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی مافی ده‌ستوری خۆیان به‌جێده‌هێنن و لەگەڵ ئەو هێزە ئەمنییانەى دەیانپارێزن.

روونیشیكرده‌وه‌، کە ئەرکە لەپێشینەکانیان وەڵامدانەوەى سەرجەم داخوازییەکانى هاوڵاتییان و دۆزینەوەى چارەسەرى راستەقینەیە بۆ کێشە کەڵەکەبووەکان.

جەختیشیکردووەتەوە، تا ئێستاش سوورین لەسەر ئەو بەڵێنانەى بە گەلمان داوە لە کارنامەى وەزارى حکومەتدا.

سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌شی خسته‌روو،  خۆپیشاندەرانى ئاشتیخوازانە و هێزە ئەمنییەکان کە دەیانپارێزن، جیاوازن لەوانەى هێرشیان کردووە و جۆرە دروشمێکیان بەرزکردووەتەوە کە هەڕەشەیە بۆ سەر سیستەمى گشتى و ئاشتى خەڵک.

.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هاتووه‌، لێکۆڵینەوەى خێرا دەستپێدەکەن لەبارەى هۆکارى روودانى ئەو رووداوانەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP