Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پرسی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی بە عێراق گەشت بەکوێ؟

کوردستان

بینراو 316

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە بارەی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی بە مووچەی زیندانیانی سیاسی عێراق رایگەیاند، داوامان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە سەردانی بەغدا بکەین بۆ گفتوگۆکردن و بەدوادا چون لەسەر ئەو پرسە.

سوسەن محمەد میرخان، سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە بارەی ئەو هەوڵانەی کە لە رابردوودا بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی بە مووچەی زیندانیانی سیاسی عێراق دراوە رایگەیاند، بەردەوام لە هەوڵداین بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی و داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە سەردانێکی مەیدانی بەغدا بکەین بۆ بەدواداچونی تەواوی ئەو کێشە و گیروگرفتانەی کە رووبەڕوی زیندانیانی سیاسی بوونەتەوە و بەدواداچون بۆ ئەو گفتوگۆیانەی پێشتر لەو بارەیەوە کردوومانە بەکوێ گەیشتووە.

وتیشی، ئێمە هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونی لیژنەکەمان داوامان کردووە سەردانی بەغدا بکەین بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە، ئەگەر رەزامەندی دەرببڕن ئێمە دوو بارە بەدواداچونی بۆ دەکەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەزارەتی شەهیدانیش لەسەر خەتبوون و گفتوگۆکانیان بەردەوام بوو بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ عێراق، بەڵام تا ئێستا نەگەشتونەتە ئەنجامی کۆتای لەسەر ئەو پرسە، ئـێمە لەگەڵ لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پەرلەمانی عێراقیش لەسەر ئەوپرسە لەسەر خەتین.

باسی لەوەشکرد، مووچەی زیندانیانی سیاسی دەبێت لەسەر بوجەی هەرێم دابین بکرێت، لە ئێستاشدا حکومەتی هەرێم بەنیازە وەفدێک بنێرێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکان و هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیش لەو چوار چێوەیەدا قسەی لەسەر دەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە رابردوودا زیندانیانی سیاسی بەردەوام داوایان لە حکومەتی هەرێم دەکرد کە مووچەی زیندانیانی سیاسی هاوتای مووچەی عێراق بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP