Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بەسەر مامۆستایاندا دابەشده‌كرێت

کوردستان

بینراو 222

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان تیروپشك بۆ نزیكه‌ی ٢٠٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان ده‌كرێت.

بۆ ئەو مەبەستە تۆڕی میدیایی بینەر پەیوەندی بە جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان عەتا ئەحمەد-ەوە کرد رایگەیاند، "یەکەی نیشتەجێبوونەکان لە هەولێر ١٠٠٪  تەواو بووە لە ئێستادا مامۆستایان نیشتەجێن تیایدا، لە قەزای کەلار ٢٠٠٠ یەکەی نیشتە جێبوون کراوە لە دهۆک-یش تا ئێستا کێشەی هەیەو مۆڵەتی پێ نەدراوە لە کاتێکدا فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران-یشیی هەیە".

وتیشی، "لە سلێمانیش ١٩٨٠ شوقە بوو لە ٣٠ باڵاخانەی ١١ نهۆمیدا دروستکراوە، پار مانگی ١٢ تیرو پشک بۆ گروپی (A  و B) کرا تەنیا کارابای ماوە ، بریارە لە مانگی ١١ کلیلەکە پێشکەشی خاوەنەکانیان بکرێت".

ئامژەی بەوشکرد، "ئەمرۆش بۆ گروپی دووەم دەکرێت کە ٩٧٤ یەکەی نیشتەجێبوونە پێنج دانەشییان بێ تیرو پشک دراوە بە خاوەن پێداویست تایبەت کە نهۆمەکانی خوارەوەن،ئەوەی ئێستا  ٩٦٩ شوقەیە کە تا ئێستا ٧٠٪ کارەکانی تەواو بووە،  پاشان تیرو پشکی بۆ دەکرێت بەسەر مامۆستایانە بەشێوەیەکی شەفاف دابەشدەکرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP